AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٢ ٠٨:٣٢

شێخ ئەدهەم بارزانی:

دوارۆژێکی نەخۆازراو چاوەروانی ھەموومانە/دەبێ جیاواززی نێوان هەژار و بەرپرس نەمێنێت

 دوارۆژێکی نەخۆازراو چاوەروانی ھەموومانە/دەبێ جیاواززی نێوان هەژار و بەرپرس نەمێنێت

ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر کۆچی هاووڵاتیانی کورد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەدهەم بارزانیدا هاتووە "بەهەموو بڕوامەوە لەگەڵ ئەوەدام کە دەبێ لاوانی کوردستان، کەشێکی ئابوری و ژیانێکی شایستە و سەربەرزانەی وایان بۆ دەستەبەر بکرێ، کە بە بڕوا و لەخۆبوردنەوە هەموو زانست و ئەزموون و وزەی تەمەنیان، بخەنە خزمەتی ئاوەدانی و پێشخستی کوردستان، دوارۆژی خۆ و نەوەکانی داهاتوویان لەسەر ئەم ئاو و خاکە بنیات بنێن.".

وتیشی: "دەبێت پلانی ڕاست و سازوکارێکی دادپەروەرانەی وەها ڕەچاو بکرێ کە ئەم جیاوازیە لە نێوان پلەدار و بەرپرس و دەولەتمەند و بێ درامەت و ھەژار و بێدەستەلاتەکان دا نەمێنێ و ڕێز لە کەسایەتی ھەر تاکێکی ئەم وڵاتە بە بێ جیاوازی بیرو ڕا بگیرێت، کە تاکی کورد بە هەموو چین و توێژەکانیەوە، جارێکی دیکە لەگەڵ مێژوو و سەروەری و ژیانی ئەم وڵاتە ئاشت ببێتەوە و نیشتیمانی خۆی لە هەموو جیهان و سەرزەمین و وڵاتی دیکە لەلا خۆشتر و ئارامتر و شیرینتر بێت".

ئەدهەم بارزانی دەشڵێت: "بە پێچەوانە دوارۆژێکی نەخۆازراو چاوەروانی ھەموومانە".

News ID 39952

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha